وتەبێژی یەکێتی، رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان یەکێتی و پارتی نەکراوە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەشێکی زۆر ئەرێنیدا بەڕێوەچوو.
وتیشی، “بەڵام هیچ رێککەوتنێک لەنێوان یەکێتی و پارتی نەکراوە، کاری لەپێشینەمان پاراستنی هەرێمی کوردستانە، چونکە خەڵکی ئێمە شایستەی ژیانێکی باشە”.