عەلی حەمەساڵح دۆسیەیەك لەسەر ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ئاشكرادەكات

لە دوو مانگی رابردوودا ژمارەیان بۆکراوە

پەرلەمانتارێك ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک ئۆتۆمبیل کە بەقاچاخ داخڵبوون لەلایەن بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆوە لە بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ژمارەیان پێدراوە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل (کەمتر لە 2019 و 2018) بە قاچاخ داخڵکراون و نرخی داخڵکردنی ئەم ئۆتۆمبیلانە بۆ بەرپرسان (10 ھەزار دۆلار) بووە.

ئەو ئۆتۆمبێلانە ژمارەی كاتییان نەبووە و بەپێی یاسا نابێت ژمارەیان پێبدرێت، عەلی حەمەساڵح وادەڵێت و ئاماژەشدەدات، بەڵام “بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستمکەوتووە ژمارەیەک ئۆتۆمبیل کە بەقاچاخ داخڵبون لەلایەن بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆوە لە بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ژمارەیان پێدراوە”.

لەسەر زاری چەند کەسێکی ئاگاداریش دەڵێت. “ھەر ئۆتۆمبیلێک بە 10 ھەزار دۆلار ژمارەی پێدراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەكات، بەڵگەنامەی 57 ئۆتۆمبێلی دەستكەوتووە کە تەنیا لە دوو مانگی رابردوودا ژمارەیان بۆکراوە، بەڵام نازانێت چەندی دیكەش كراون.

عەلی حەمەساڵح وەك خۆی دەڵێت، دۆسیەكەی لە ڕێگای داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکیەوە ڕەوانەی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسایەكی تایبەت بە پرۆژەكانی كشتوكاڵی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

کۆسۆڤۆ 0-2 ئیسپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share