پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی: ئەگەر پسوڵەی کارەبا لە مووچە زیاتر بێت ئەوە دادپەروەرانە نییە

پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی رەخنە لە سیاسەتی حزبەکەی دەگرێت و پێیوایە کە ئەگەر پسوڵەی کارەبا لە مووچە زیاتر بێت ئەوە دادپەروەرانە نییە.

ئاواز حەمید ئەفەندی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی، رەخنە لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە گەیشتنی بڕی پسوڵەکان بۆ 400 تاوەکو 500 دۆلار و زیاتر، کێشەیەکی گەورەی دروستکردووە.

وتیشی، ئەم بارە قورسە داراییە لە کاتێکدایە، کە زۆرێک لە فەرمانبەران مووچەکانیان دواکەوتووە و بڕە پارەیەکی زۆری شایستە داراییەکانیان لای حکومەت ماوەتەوە، کارەبا خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتیی ژیانە و نابێت وەک کەلوپەلێکی گرانبەها مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

باسی لەوەشکردووە، دۆخی ئێستا ناهاوسەنگە، چونکە حکومەت لە لایەکەوە مووچە لە کاتی خۆیدا نادات و لە لایەکی دیکەشەوە داوای پسوڵەی گەورە دەکات، ئەمەش دادپەروەرانە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەریی ڕۆژئاوا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی نوێنەران و ئەندامانی پەیەدە کە لە فڕۆکەخانەی…
Total
0
Share