زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
ئەلێکسی کۆکۆرین، یەکێک لەو زانایانە لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دوورگەی کیریباتی بەهۆی لافاو و زریانی بەهێزەوە، مەترسیی لەناوچوون و ژێرئاوکەوتنی لەسەرە، چونکە دەکەوێتە ناوچەیەکەوە، کە ئاستی ئاو تێیدا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە.
وتیشی، لەم ماوەیەی دواییدا، ئاو بە رێژەی 1.5 مەتر لەو دوورگەیە بەرزبووەتەوە و ئەگەری زریان و رووداوی کارەساتباری لێکەوتووەتەوە، رەنگە دوورگەی ماڵدیڤیش، رووبەڕووی هەمان چارەنووس ببێتەوە.