دەیلی مەیل: نیوەی بەریتانییەكان دەیانەوێت كۆچ بكەن

توێژینەوەیەكی نوێ ئەنجامێكی شۆكهێنەری خستەڕوو و ئاشكرایدەكات نیوەی بەریتانییەكان یان یەك كەس لە كۆی دوانیان دەیانەوێت لە وڵاتەكەیان كۆچ بكەن و لە شوێنێكی دیكە بژین.

زۆرینە خواستیان لەسەر ئەوەیە شانشینی یەكگرتوو بە ئوسترالیا یان نیوزلەندا بگۆڕنەوە و لەوێ بژین.

بەپێی توێژینەوەكە كە ئەنجامەكەی لەلایەن رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ەوە بڵاوكراوەتەوە، خەڵكی وڵاتەكە بێزاربوون لە بەریتانیا و دەیانەوێت كۆچ بكەن لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێكی باشتر.

ئاشكراكردنی ئەو خواستە هاوكاتە لەگەڵ خستنەڕووی پلانێكی ئوسترالیا بۆ راكێشانی زیاتر لە 30 هەزاری كەسی بەتوانا لە بەریتانیاوە، لەنێوانیاندا پزیشكان، پەرستار و مامۆستایان. ئەگەری روودانی ئەوەش دەبێتەهۆی پاشەكشەی زیاتر لە خزمەتگوزارییە گشتییەكانی وڵاتەكەدا.

توێژینەوەكە لەلایەن سەنتەری دادی كۆمەڵایەتی (CSJ) كە تایبەتمەندە بە توێژینەوە ئەنجامدراوە، ئاشكرایكردووە، لە كۆی دوو بەریتانی یەكێكیان دەڵێت كە باوەڕی وایە باشترە بەریتانیا بە ئوسترالیا یان نیوزلەندا بگۆڕێتەوە.

هەروەك لە كۆی چوار كەس سیانیان ترسیان لە شكانی بەریتانیا هەیە، زیاتر لە نیوەی بەریتانییەكانیش ناتوانن سیاسەتەكانی پارتی پارێزگاران یان پاری كرێكاران بە چارەسەر بۆ هەژاری ببینن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ لە یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا: ناسنامەمان لە ناوخۆی وڵات لەژێر مەترسیدایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لەم…
Total
0
Share