ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا دەکات.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە پابەندبوونی هەردوولا بە ئاگربەستی هەمیشەیی و جێبەجێکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی سەربازی و ئابوری و پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی کردەوە.
جەختیشیکردەوە کە دەبێت حکومەتی سوریا مافی تەواوی نەتەوەکان لەنێویاندا نەتەوەی کورد بپارێزێت بەجێبەجێکردنی مەرسومی سەرۆکایەتیی ژمارە 13 کە تێیدا مافەکانی کورد زامن کراوە.
ئەنجومەنەکە هاوکات ”پێزانینی” خۆی بۆ قـ.ـوربانییەکانی هـ.ـەسـ.ـەدە لە شـ.ـەڕی دژی د،ا،عـ.ـ ـش دەربڕی، سوپاسی رۆڵی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانەی گرووپەکە دروستیدەکەن.