بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ئێوارەی ئەمڕۆ، بۆ هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار دابەزی.
ئەمشەو پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 927 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ پێنج هەزار و 34 دۆلار بوو.
لەم ماوەیەی دواییدا، بەرز و نزمییەکی بەرچاو لە نرخی زێڕدا بەدیدەکرێت.