بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی کەلار – ساڵح ئاغا، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی نێوان گردە گۆزینە بۆ ساڵح ئاغا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا دوو تەنی و بی ئێم) پێکیاندادا و بەهۆیەوە لێخوڕی (بی ئێم)ـەکە، لەدایکبووی 1995 برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.