داوای بەپارێزگاکردنی چەند قەزایەکی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق داوا دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر پارێزگاکان چەند قەزایەکی دیکە بکرێنە پارێزگا.

جەواد یەساری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرۆژە یاسایەکەوە کردووە لەپێش هەموویانەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، کە کراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەن کە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و بەهۆی دیاریکردنی سنووری ئیدارییەکەیەوە راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و فشاری پارێزگاکان پێویستە پارێزگای نوێ دروستبکرێن، کۆتا پارێزگا کە دروستبووە لە ساڵی 1970 دا بووە، یاسای پارێزگاکان کۆنە دەبێت هەمواربکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

ئەو فۆرمانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوو بۆ کەمدەرامەتان بڵاویکردەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی…
Total
0
Share