شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو تاوەکو بەرەبەیان، لە چەند ناوچەیەک کەش ناسەقامگیر دەبێت و هەورەبروسکەی توند روودەدات.
محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی هەینی و پێش خۆرهەڵهاتن، کەشێکی ناسەقامگیر لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتەوە دروستببێت کە پێکدێت لە هەورەبروسکەی زۆر توند و چالاک، لەگەڵ تاوهبارانی بەخوڕ و تەرزە، هەربۆیە کاریگەریی ئەم تاوهبارانە لەسەر خانەقین، کەلار، قەزای رزگاری، ناحیەی قۆرەتوو، بناری بەمۆ و بەشێکی پارێزگای هەڵەبجە چالاکدەبێت و ناوچەکانی دیکە لاوازن لە سنوورەکە و نمەباران دەبێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، کاریگەریی ئەم تاوەبارانە تاوەکو کاتژمێر 9ـی بەیانییە و پاشان کۆتایی پێدێت، رێژەکەشی زیاترە لە 18 ملیم باران و هەندێک شوێن تا 23 ملیم باران دەبارێت.
ئەو شارەزایە ئەوەشی باسکردووە، لە شارەکانی دیکە کەشوهەوا ئاساییە و هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییەکان، نمەباران دەبارێت و سبەی دەتوانن بڕۆنە دەرەوە و سەیرانێکی خۆش ئەنجامبدەن.