هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی دەرەوەی شار بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە و تۆیۆتا کراونێک کە لەزانکۆی گەرمیانەوە بەئاراستەی گەڕەکی ئاوارەکان رۆیشتوون، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە بەسەختی برینداربوو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا.
دەشڵێت، بریندارەکە لەدایکبووی 1980یە و بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.