ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەوڵدەدەرێت بەشێک لە سێ یەکەمەکان دابمەزرێندرێن، بەڵام نەک هەموویان.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر دامەزراندن هەبێت، ڕێژەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت و بەشێک لە سێ یەکەمەکان دادەمەزرێندرێن، نەک هەموویان.
وتیشی، دۆسیەی سێ یەکەمەکان دەبوو لە بودجەی پێشووی عێراق ڕەوانەبکرایە، بەڵام ناوەکان نەنێردرابوون و ئەمەش وایکرد دۆسیەکەیان دوابکەوێت.