سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و خانەنشینان بەتایبەت خراپە و دۆخی بازاڕیش تەنیا لەکاتی دابەشکردنی مووچەدا کەمێک باشە.

وتیشی، بە مەبەست مووچەکانمان دوادەخرێت، بۆ داواکردنی مافەکانمان دەرگای سەرجەم دادگاکان دەگرین.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share