قائیمقامیەتی قەزای دوکان، شۆفێران لە داڕمانی شاخێک ئاگاداردەکاتەوە.
قائیمقامیەتی قەزای دوکان، رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە ئەمڕۆ رێگەی شاخی قەرەسرد بۆ هاتوچۆ بەکار نەهێنن، لەبەرئەوەی تیمەکانی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین دەستدەکەن بە لابردنی ئەو بەشەی لە شاخەکە داڕماوە و مەترسیی بۆ سەر ژیانی شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە .
دەشڵێت، “دوای لابردنی ئەم ئاستەنگە و کردنەوەی رێگەکە بەڕووی شۆفێران ئاگادارتان دەکەینەوە”.