دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە سێ چالاکی جیاوازدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران، کە ویستوویانە لە رێگەی پۆستەوە ماددەی هۆشبەر بنێرن بۆ ئەوروپا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2026دا، لە سێ چالاکی جیاوازدا، سێ تۆمەتبار دەستگیردەکەن کە بازرگانی ناوخۆیی و بیانی بوون، هەروەها توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕی 24 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، لە جۆری کریستاڵ و 11 کیلۆگرام حەشیش.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران هەوڵیانداوە لە رێگەی پۆستەوە ئەو ماددە هۆشبەرانە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بنێرن، ئێستا، تۆمەتباران بە ماددەی 25، لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی…
Total
0
Share