سبەینێ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ بانگەشەی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەموو عێراق دەستپێبکات.

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆن بڕیاریدا دەستپێكی بانگەشەی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.

لەوبارەیەوە ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی گشتی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “لە سنووری پاێزگای سلێمانی لە کۆتایی ئامادەکارییەکانداین، لە کەمپەکانی ئەم سنوورە زیاتر لە سێ هەزار و 800 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە بەسەر 5 بنکەدا دابەشکراون و بنکەیەکیش تایبەت کراوە بە ئاوارەکانی شنگال”.

دەشڵێت، “هەر لایەن و کاندیدێک موڵکی گشتی بۆ بانگەشە بەکاربهێنێت بە سەرپێچی هەژماردەکرێت و رووبەرووی سزا دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر كاراكردنەوەی پەرلەمان یاساییە دوو هەرێمییش یاساییە

پێشڕەو مەلاوەیسی، پارێزەر نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر كاراكردنەوەی پەرلەمان یاساییە دوو هەرێمییش یاساییە و باشترین ڕێگەچارەیە.…
Total
0
Share