بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەننامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی کرد.

لە پرسەنامەیەکدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت،  “بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک حاجی محەمەد بامۆکی، کەسایەتیی دیاری ھەڵەبجە و سەرمایەداری کوردستانمان پێگەیشت.”

‎راشیگەیاند، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کوڕانی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و دیارەکەیان دەکەم کە نموونەی کاری خێرخوازی و چاکەکارین.

‎لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، “لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.”

‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ پڕۆژه‌‌ی گه‌‌شتیاری له‌‌ دوكان جێبه‌‌جێده‌‌كرێن

قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، لەمیانەی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لەگەڵ وەبەرهێنان بڕیاریدا، كارئاسانی ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی زیاددەکرێن

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار رایدەگەیەنێت، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی زیاتر لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود جێگیردەکرێت. عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری…
Total
0
Share