لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک راگەیاند و دەستیش بەسەر بارهەڵگرەکەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار ( هـ، م، أ لەدایكبووی 1993 )بە بڕیاری دادوەر و بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی پەروەردە: پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری کێشەی دامەزراندنی وانەبێژانی چارەسەر نەکردووە

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بە خوێندنەوەی…
Total
0
Share