بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی راگری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدادە، نەیهێشتووە ئەو پەتە بپچڕێت.
لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بافڵ جەلال تاڵەبانی ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە و هەرگیز کۆڵنادات، ئەو بەردەوام لە رێگەی بەغدادە، تاکە مەبەست و ئامانجی ئەمەش ئەوەیە کە پەتی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد نەپچڕێت، چونکە پچڕانی ئەو پەتە، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت”.
وتیشی، “پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و لەوێ رێزێکی تایبەتی لێنرا، تا ئێستاش، بەشێکی زۆری دەستکەوتەکانمان کە وەک هەرێمی کوردستان بەدەستمانهێناوە، بەرهەمی ئەو سەردانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە”.