کەی مووچە دابەشدەکرێت؟

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سبەی چوارشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پارەی مووچە گەیشتووە و چەند کاتژمێرێکی دیکە، خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

وتیشی، بەپێی خشتەکە، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا، مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share