رۆژانی پشووی دایەنگەکان دیاریکرا

بەهۆی دروستبوونی گرفت بۆ بەخێوکارانی منداڵ و دایەنگەکان لە رۆژانی پشووی رەسمیدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رۆژانی پشووی دایەنگەکان دیاریدەکات.

بەپێی یاداشتێکی بەشی دایەنگەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی کە رەزامەندی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ وەرگیراوە و وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، هێندەی تێبینیکراوە ناڕێکی لە کاتی دەوامی دایەنگەکان هەیە بە تایبەت لە کاتی پشووەکاندا کە دواجار دەبێتە گرفت بۆ دایەنگەکان و خێزانەکانیش.

هەربەپێی نووسراوەکە، داواکراوە رۆژانی پشووی دایەنگەکان هاوشێوەی پشووە رەسمییەکان بێت کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، هەرکاتێکیش رۆژانی پشووی جیاواز دیاریکرا لەلایەن بەشی دایەنگەکان ئاگاداربکرێنەوە.

بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکراوە، لە ساڵێکدا 22 رۆژی پشووی رەسمییە، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممەی هەموو هەفتەیەک

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە مەترسیدارن

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە بەشێكیان مەترسیدارن، هاوكات هۆشداریش…
Total
0
Share