نەتەوەیەكگرتووەكان باس لە خراپی دۆخی ژیانی ئاوارە سورییەكان دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 120 هەزار ئاوارەی سوریی لە كامپەكانی باكووری وڵاتەكەیان لە دۆخێكی خراپدان بەهۆی بارانبارین و بایەكی بەهێزەوە.

نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی لە سوریا، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕایگەیاندووە، “بارانێكی بەخووڕ و بایەكی بەهێز زیانی گەورەی گەیاندووە بە 21 هەزار و 700 خێوەتی ئاوارەكان لە 300 پێگە لە باكووری سوریا”.

نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو باران و بایەوە ژیانی 120 هەزار ئاوارە لە مەترسیدایە، “تا ئێستاش منداڵێك گیانی لەدەستداوە و سێ كەسیش بریندار بوون”.

ئاماژە بەوەشكراوە، خێزانێكی زۆر كۆشش دەكەن بۆ ئەوەی خواردن و خوارندنەوەكانیان لە لەناوچوون بپارێزن، ژنانی سكپڕ و منداڵ و پیرەكانی نێو كامپەكان زیاتر مەترسییان لەسەرە.

ڕاپۆرتی نوسینگەكەی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “زیادبوونی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكان وای كردووە زیاتر لە 235 هەزار كەس لە ئیدلب لەنێوان 12 بۆ 25ی مانگی ڕابردوو ئاوارە بن و زێدەی خۆیان جێبهێڵن”.

 

بابەتی پێشتر

حزبوڵا: فڕۆكەیەكی ئیسرائیل-مان خستەخوارەوە

بابەتی دواتر

موسڵ: 23 تەرم دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share