مەزڵوم عەبدی: هێرش بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکان قبوڵناکەین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، درێژەدان بە شەڕ و بەکارهێنانی زمانی شەڕ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە، جێگەی قبوڵکردن نییە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، درێژەدان بە شەڕ و بەکارهێنانی زمانی شەڕ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبوڵکردن نییە و پێشتریش بووەتە هۆی کۆمەڵکوژی، کە سەردەکێشێت بۆ تاوانی جەنگ.

ئاماژەی بەوەشکرد، جێگیرکردنی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی حەلەب، تۆپباران و ئاوارەکردنی هاوڵاتییانی مەدەنیی بێچەک و هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان لە کاتی پرۆسەی دانوستاندا، چانسی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن تێکدەدات و زەمینە بۆ گۆڕانکاریی مەترسیداری دیمۆگرافی دەخوڵقێێت، هاوکات خەڵکی مەدەنی لەو دوو گەڕەکەدا گیریانخواردووە و لەبەردەم مەترسیی کۆمەڵکوژیدان.

دەشڵێت، لەکاتێکدا لەگەڵ گەلەکەمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە وەستاوین، چەند رۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاردەکەین بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە. لە دڵەوە پرسە، سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و دوعا بۆ زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.…
Total
0
Share