بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر 11ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش دەنگدانە لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان، لە کۆی 25 لیژنەی هەمیشەیی ئەنجومەنەکە، فڕاکسیۆنە کوردییەکان سەرۆکایەتیی سێ تاوەکو چوار لیژنەیان بەردەکەوێت.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەکە دوو بڕگەی سەرەکیی لەخۆدەگرێت، کە بریتییە لە سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و دەنگدان لەسەر پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.