لەماوەی یەك هەفتەدا 740 بومەلەرزە غەرناتەی ئیسپانیای لەرزاندووە

لە شاری غەرناتەی ئیسپانیا جارێكی دیكە زەمین لەرزییەوە، ئەوەش 740ەمین بومەلەرزەیە كە لەماوەی یەك هەفتەدا ئەو شارەی لەرزاندبێت.

پەیمانگای جیۆلۆجیی نیشتمانیی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، دوایین بومەلەرزە لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوێنێ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم ڕویداوە، لە قوڵایی سێ كیلۆمەتر بووە لە ناوچەی سانتای شاری غەرناتە.

ئەو بومەلەرزەیەش هێندەی تر هاوڵاتییانی شاری غەرناتەی نیگەران و شلەژاو كردووە، چونكە لەماوەی یەك هەفتەدا 740 بومەلەرزە شارەكەیانی لەرزاندووە، وەك ڕۆژنامەی بایس-ی ئیسپانی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. 107 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

حزبوڵا: فڕۆكەیەكی ئیسرائیل-مان خستەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share