ساڵی رابردوو بایدن زیاتر لە یەک لەسەر سێی کاتەکانی بە پشوو بەسەربردووە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بایدن ساڵی رابردوو  زیاتر لە یەک لەسەر سێی کاتەکانی بە پشوو بەسەربردووە.

رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە یەک لەسەر سێی ساڵی 2023ی لە پشوودا بەسەر بردووە.

رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە داتایەک رایگەیاندووە کە “سەرۆکی ئەمریکا 138 ڕۆژی لە پشوودا بەسەر بردووە کە دەکاتە %37ی کاتەکانی، شوێنی دڵخوازی بایدن بۆ بەسەربردنی پشووەکان شوێنی نیشتەجێبوونی بووە لە ویلایەتی دێلاوێر.”

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بایدن هەروەها ماوەیەک لە کامپ دەیڤد و لە دوورگەی سانت کرۆکس لە دەریای کاریبی و لە دەریاچەی تاهۆ بووە.

بە پێی ئەو رۆژنامە ئەمریکییە، “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ساڵانە بە تێکڕا تەنها 26%ی کاتەکانی لە دەرەوەی کۆشکی سپی بەسەربردووە”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوان کاربۆهیدرات و نەخۆشی شەکرە ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

رێژەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا بە رێژەی 36% کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share