ئەنجومەنی باڵای دادوەری: کەسانی زۆر مەترسیدار لەناو دەستگیرکراوانی د،ا،عـ.ـش هەن

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، کەسانی ”زۆر مەترسیدار” لەناو دەستگیرکراوانی د،ا،عـ.ـش هەن، دەشڵێت لێکۆڵینەوەکان ماوەی 4 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە، لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی د،ا،عـ.ـش کە لە سوریاوە دەگەن، لەسەر بنەمای داتابەیسێکی تۆکمە دەبێت و بۆ ماوەی 4 بۆ 6 مانگ بەردەوام دەبێت.

هاوکات راشیگەیاند، کەسانی زۆر مەترسیدار لەناو دەستگیرکراوەکانی د،ا،عـ.ـشدا هەن، هەندێکیان تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی چـ.ـەکی کیمیایی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق راشیگەیاند، ناتوانرێت پێش تەواوبوونی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە چەکدارە بیانییەکانی د،ا،عـ.ـش رادەستی وڵاتەکانیان بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
زیاتر ببینە

لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی تاڵیباندا كۆبووەوە
عەلی قەرەداغی: پشتیوانیی براكانمان دەكەین

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیباندا…
Total
0
Share