شرۆڤەکارێکی سیاسی: فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوێیان لە داواکەی مەسعود بارزانی نەگرت

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، داوایکرد هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دوابخرێت، فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوێیان لە داواکە نەگرت.

ئەو شرۆڤەکارە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوێنێ وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی گەیشتە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار.

وتیشی، فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوێیان لە داواکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، نەگرت؛ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر داوای لە چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت لەم دۆخەدا دوابخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند کاتژمێرێک لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی، زیاتر لە 225 پەرلەمانتار واژوویان کۆکردەوە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕۆژی 11ـی نیسان بۆ ئەو دەنگدانە دیاریکرا.

ئەو شرۆڤەکارە ئەوەشی وت، “وەفدەکەی پارتی دوو ڕۆژە لە بەغدادە و وێستگەیەکی کۆبوونەوەکانیان، نوری مالیکی بوو، بەڵام لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا، هیچ ئاماژیەک بۆ بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانیان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات.…
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق…
Total
0
Share