روونکردنەوە لەبارەی زیادکردنی باج لەسەر شیری منداڵ دەدرێت

دەسەڵاتی گشتیی گومرگ رەتیدەکاتەوە باجی گومرگی بەسەر شیری منداڵان بەڕێژەی %500 سەپاندبێت.

لە بەیاننامەیەکدا دەسەڵاتی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوونەتەوە لەبارەی زیادبوونی باج لەسەر شیری قتووی منداڵان بەڕێژەی %500، راست نییە و هیچ بنەمایەکی نییە.

ئاماژە بەوەشدەدات، شیری منداڵ بە یەکێک لە کاڵا بنەڕەتییەکان دادەندرێت و بەهیچ شێوەیەک باجی گومرگی لەسەر زیاد ناکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share