کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ شەممە لەدوای دواخستنی دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران. دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی تووشبووانی نەخۆشی کەمی بەرگریی لەش (HIV) درا.

هاوکات لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی درا و دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندکردنی رێکەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عێراق و سوریا کرا.

دوای خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە هەڵبگرێت.

 

بابەتی پێشتر

لە دهۆک ئاگر لە ماڵێك کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share