بافڵ جەلال تاڵەبانی و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تالەبانی لە بەغداد لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی هەردوو پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق، هەروەها نوێترین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کۆببنەوە.

لای خۆیشیەوە، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە پۆستی سەرۆکكۆماری عێراق بۆ یەكێتی بێت، چونكە بەگوێرەی رێككەوتن و نەریتە سیاسییەكان، بەشەمافی خۆیەتی، هەروەها بەگوێرەی دەستووری عێراق، پێویستە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆككۆمار هەڵبژێرێت، تاوەکو عێراق نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەم ئاقارەدا بڕوات ناڕەزایی لەڕادەبەدەر بەرامبەر حكومەت دروستدەبێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ كرێكارانی ژینگەپارێز دەردەبڕێت بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیان و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ئەگەری قەیرانی…
Total
0
Share