جەمال کۆچەر: دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنە وزارییەکەی عێراق ناتوانێت کارەکانت تەواوبکات تاوەکو ئەو زانیارییانەی داوایانکردووە نەگاتە دەستیان کە تایبەتن بە نەوت و داهاتی نانەوتی.

وتیشی، پێویستە تاوەکو رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە رەشنوسی لیژنە وزارییەکە تەواوبکرێت بۆ ئەوەی رادەستی سودانی بکرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەکلابکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە…
Total
0
Share