لە ناحیەی بیارە 60 پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ 60 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و فەرمانبەرانی خانەنشینیی بیارە و تەوێڵە دابەشدەکرێت.

خێڵان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەڵکەوتەی شوێنی تەوێڵە و بیارە سەخت و شاخاوییە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ توانیومانە 100 پارچەزەوی لە بیارە ئامادەبکەین و بەپێی خاڵبەندی، 60 پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران و فەرمانبەرانی خانەنشیندا دابەشبکەین”.

وتیشی، “بەهۆی سەختیی هەڵکەوتەی شوێنەکەوە، لە تەوێڵە هیچ زەوییەکمان لە سنووری شارەوانیی تەوێڵە ئامادەنکردووە، بۆیە فەرمانبەرانی ئەوێ دەتوانن لە خورماڵ یان بیارە پارچەزەوی وەربگرن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share