قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوکاریی دارایی پێشکەشی تیپی بالەی یانەی هەولێر دەکات.
تیپی بالەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی بالەی یانەکانی عێراق بەشدارە، بەڵام بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە، ماوەی چەند مانگێکە یاریزانەکانی ئامادە نین مەشق و راهێنان ئەنجام بدەن.
قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە لە رێگەی بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاوکاریی تیپی بالەی هەولێر بکات و مووچەکانیان بۆ دابین بکات، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ بەردەوامبوونی تیپەکە لە خولی نایابی عێراق.