رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و کاڵای بێ کوالێتی، ئیدارەی کەرکوک هەموو توولەڕێ و رێڕەوە نایاساییەکان کە بۆ کاری قـ.ـاچاخچێتی بەکاردەهێندرێن، دادەخات.
پارێزگاری کەرکوک هۆشدارییدا بە بازرگانان و ”قـ.ـاچاخچییەکان” لە ئەگەری بازرگانیکردن بەو ماددانەی کە زیان بە ئاسایشی خۆراک و دەرمان دەگەیەنن، “توندترین سزای یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر بەبێ هیچ چاوپۆشییەک.”
رێبوار تەها هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، پاراستنی سەلامەتیی کۆمەڵگە و دابینکردنی خۆراک و دەرمانی تەندروست لەپێشینەی کارەکانی ئیدارەی کەرکوکە، جەختیکردەوە کە رێگە نادەن “بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قـ.ـاچاخچییەکان.”