ئەنوەر قەرەداغی: بانگهێشتی ئاهەنگێک کرام بەبێ ئەوەی پێم بوترێت ئاهەنگێکی حزبییە

هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی، روونکردنەوەیەکی لەبارەی بانگهێشتکردنی بۆ ئاهەنگێکی “سیاسی و حزبی” بڵاوکردەوە.

ئەو هونەرمەندە لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند رۆژێک لەمەوبەر، پەیوەندییان بە بەندەوە کرد کە تیپی میوزیکیی سنە لە راپەڕین، ئاهەنگێکی جەماوەری ئەنجامدەدات و پێمان خۆشە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەیت.

نووسیویشیەتی، “منیش وەک هەمیشە کە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەو تیپەدا هەیە و لە هەموو چالاکییە هونەرییەکانیان لە باشووری کوردستان بەشدارییم کردووە و کە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکەم، ئەوان بەپیرمەوە دێن، بۆیە بە خۆشحاڵییەوە رۆیشتم بۆ بینینیان و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا”.

ئەنوەر قەرەداغی راشیگەیاندووە، “کاتێک گەیشتمە شوێنی ئاهەنگەکە، حەپەسام کە بینیم ئاهەنگێکی سیاسی و حزبییە و بۆ تەمەن و پێگەم جوان نەبوو ئاهەنگەکە بەجێبهێڵم، بۆیە وتم بە منتان نەوتووە کە ئاهەنگەکە حزبییە. لەوەش ناخۆشتر، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان بووە. بۆیە سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو پێشوازی و رێزەی لەلایەن رێکخەرانی ئاهەنگەکەوە لە منیان گرتووە، بەڵام بەڕاستی نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵەم لەگەڵدا بکەن و لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەرییەوە، بمخەنە ناو داوی چالاکییەکی حزبی و بابەتەکە بەسیاسی بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ  سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ…
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
Total
0
Share