شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین تەواونەبووە و شەپۆلی دیکە بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین هێشتا تەواونەبووە و لەمڕۆوە، شەپۆلێکی دیکە ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 7ـی 2ـی 2026، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە شەپۆلێکی دیکە لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و سەرەتاش لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێرەوە، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، کاریگەرییەکەی زیاددەکات و بارانێکی بەردەوام و باش سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە کە هەندێکجاریش، ئاستی دابارینەکە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران، لەگەڵ ئەگەری روودانی هەورەبروسکە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم قۆناغەیان تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 8ـی 2ـی 2026، بەردەوامیی دەبێت و پاشان لاواز دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share