پاسەوانی لقێکی بانکی جیهان پلانی هەبووە ئەم جەژنە بانکەکە ببڕێت

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، پلانێکیان ئاشکراکردووە و پاسەوانی بانکی جیهانی کەلاریان دەستگیرکردووە، کە بە نیاز بووە ئەم جەژنە بانکەکە ببڕێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایکرد، “دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێریی ورد لەسەر تۆمەتبارێک، کە پاسەوانی بانکی جیهانە لە کەلار و ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی  دانابوو لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانییان ئەو پلانە پووچەڵ بکەنەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکە بووە”.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لە بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراوە و لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكه‌كه‌ی‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو. بەڕێوبەرایەتیی…
Total
0
Share