شیروان میرزا: بابەتی نەبوونی نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچە راست نییە

ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بابەتی نەبوونی نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچە راست نییە و بۆ پەردەپۆشکردنی کۆمەڵێک بابەتی دیکەیە.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێموانییە کە بابەتی نەبوونی نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچە راست بێت، چونکە هێندە نەختینە لەبەردەستدایە کە مووچەی پێدابەشبکرێت.

وتیشی، ئێستا بەشی زۆری مووچە لە رێگەی بانکەکانەوە دابەشدەکرێت، بانکەکانیش هێندە پارەیان تێدایە کە بتوانرێت مووچەی پێدابەشبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هێنانەپێشەوەی نەبوونی نەختینە لە پرسی دواکەوتنی مووچەدا بۆ پەردەپۆشکردنی کۆمەڵێک پرس و بابەتی دیکەیە، ئەگینا هەمیشە بەشی مووچە نەختینە لە بانکەکاندا هەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو…
Total
0
Share