بڕیارە لە سبەی هەینییەوە، 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لەناو شاری هەولێر، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، سبەی هەینی 7/2/2025، 15 کامێرای چاودێریی تیژڕەوی؛ کە ماوەی 10 رۆژە بەشێوەی تاقیکردنەوە کاردەکەن، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆماردەکەن:
– نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیکلایت.
– لێخورین بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیکلایت، لەو کاتەی گڵۆپی ترافیکلایت سەوزە.
– زیاتر هاتنەپێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە، لەو کاتەی کە گڵۆپی ترافیکلایت سوورە.
– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێڕەوی کراوەی سووڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیکلایتەکان دەوەستن.
ئەو 15 شوێنەی کە کامێراکانی لێ دانراون ئەمانەن:
چوارڕیانی ئیسکان
چوارڕیانی باز
چوارڕیانی زەیتونە
چوارڕیانی خانزادی سۆران
چوارڕیانی سێتاقان
چوارڕیانی رزگاری
چوارڕیانی نەورۆز
چوارڕیانی گوڵان
چوارڕیانی شێخی چۆڵی
چوارڕیانی جیهان
چوارڕیانی سەربەستی
چوارڕیانی مامۆستا سەعد
سووڕانەوەی 40 مەتری پێش شیرینیی عەشتار
سووڕانەوەی 40 مەتری پێش مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی