بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی MedicalNewsTodayی بەریتانی، چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسان و دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جەستەیە، وەک نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ، دەتوانین رۆژانە دوو کوپ چای سەوز بخۆینەوە و سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام خواردنەوەی لە كاتی هەڵەدا وادەكات زیانەكانی زۆرتربێت لە سوودەكانی.
پێگەکە ئەو کاتانەی بڵاوکردوەتەوە کە نابێت چای سەوزی تێدا بخورێتەوە،
– خواردنەوەی چای سەوز پاش ژەمە سەرەكییەكان، چونكە رێگریدەكات لەوەی جەستەت پڕۆتینی پێویست بەدەستبهێنێت.
– خواردنەوەی چای سەوز زۆر بە گەرمی.
– خواردنەوەی چای سەوز بە گەدەی بەتاڵ، وادەكات ترشەڵۆكی گەدە زیاد بكات و زیان بە كرداری هەرس دەگەیەنێت.
– تێكەڵكردنی هەنگوین لەگەڵ چای سەوز ئەو كاتەی چایەكە زۆر گەرمە، پێویستە كەمێك بوەستیت تا كەمێک سارد دەبێتەوە.
– خواردنی دەرمان لەگەڵ چای سەوز.