د. خالید شوانی بە وەکالەت ئەرکی بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی وەرگرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. خالید شوانی، وەزیری داد، ئەرکی بەڕێوەبەردنی وەزارەتی گواستنەوەیی عێراقی بە وەکالەت وەرگرت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە، د. خالید شوانی، وەزیری داد، ئەرکی بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوەی بە وەکالەت وەرگرت، ئەمەش لە چوارچێوەی گەرەنتی بەردەوامبوونی کارەکان و بەدواداچوونی دۆسیە گرنگەکانی ناو وەزارەتەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان د. خالید شوانی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی بەرفراوانی کرد، کە تیایدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆخی کارەکان و میکانیزمی پەرەپێدانی ئاستی کارگێڕی، هەروەها بەدواداچوون کرا بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆژە ستراتیژییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری فرۆشتنی غاز بووە بە وەزارەتی کارەبای عێراق

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە، فرۆشتنی غاز بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاگاداریی حکومەتی…
Total
0
Share