لە گەرمیان شوێن بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا نەما

نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دەدات لە نەمانی شوێنی نەخۆشی تازەتوشبوو، دەڵێت، توانای وەرگرتنی نەخۆشی نەماوە مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر تایبەت نەبێت.

نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئێستا سەرووی 65 نەخۆش لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتوون و چارەسەریان بۆ دەکرێت، بۆیە توانای وەرگرتنی نەخۆشی تازەتوشبوو نییە”.

نەخۆشخانەکە داوا لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتن.

بەهۆی هەڵکشانی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە هەرێم هۆشداریانداوە لە نەمانی شوێن بۆ چارەسەری نەخۆشی تازەتوشبوو.

ڕۆژی 8ی ئەم مانگەش تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوەتی لە ئاماری  توشبوواندا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، بەشێوەیەک کە نزیکبووەتەوە لەوەی لەژێر کۆنترۆڵی دامەزراوە تەندروستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەربچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان…
Total
0
Share