شارەزایەکی دارایی و بانکی، رایدەگەیەنێت، عێراق تووشی داڕمانی دارایی دەبێت.
گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانکی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئەو دۆلارە لە عێراق بگرێتەوە کە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستیدەکەوێت، عێراق تووشی داڕمانی دارایی دەبێت ناتوانێت بودجەی هەبێت و مووچە دابینبکات، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.
وتیشی، “عێراق بۆ ئەمریکا و ئێـ.ـران وڵاتێکی گرنگە، چونکە پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ دۆلار لەڕێگەی نەوتەکەیەوە، لەبەر ئەوە پێشبینی ناکرێت ئەو دوو وڵاتە هەوڵی تێکچوونی دۆخی عێراق بدەن و عێراقیش لە خۆی تێک نادات”.