بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر کارمەندێکی کۆمسیۆن کە لە رۆژی دەنگدان کاریکردووە ماستەرکاردێکی بۆ دروستکراوە کە بڕی پاداشتەکەی تێدایە و دەتوانێت وەریبگرێت.
وتیشی، هەر کارمەندێک بەگوێرەی کارەکەی لە رۆژی دەنگداندا پاداشتەکەی وەردەگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بڕیار دراوە و پارە نەگەیشتووە هەر کاتێک گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.