کەرکوک.. فەرمانبەرێکی کورد دوای دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا

شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی کوردی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە لەماڵەکەی لەشۆراو دەستگیرکرا و ئەمڕۆش هەواڵی مردنی بە خێزانەکەی دراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، ” شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی کوردی کەرکوک دەستگیرکراوە، ئەم بەیانییە کەسوکاری ئاگادارکراونەتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لەپزیشکی دادی کەرکوک”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “فەرمانبەرەکە ناوی عەبدولقادر سەباح عەلییە و  لەدایکبووی ساڵی 1977 ە، خاوەنی یەک منداڵە، شەوی رابردوو کاتژمێر 1:00 لەنێو ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆراو لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانییەوە دەستگیرکراوە”.

ئاشکراشیکرد، “بە وتەی کەسوکارەکەی ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبووە، شەو لەکاتی دەستگیرکردنی دۆخی تەندروستی تێكچووە و بەیانی ئەمڕۆش پەیوەندیان پێوەکراوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەرکوک”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میترۆ: لە كۆنفرانسەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە

سەنتەری میترۆ لەبارەی جیاكاریی بەرامبەر میدیاكاران ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دەڵێت، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە…
Total
0
Share