شوێنی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە تورکیاوە گۆڕدرا بە عومان.
كۆشكی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەكاریی پێویست بۆ دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كراوە و بە ئەگەری زۆرەوە گفتوگۆ و دانوستانەكان لەم هەفتەیەدا ئەنجامدەدرێن.
کۆشکی سپی ئەوەش دەڵێت، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا سەرپەرشتیی گفتوگۆکان دەکات.
پێگەی ئەكسیۆس، دەڵێت، ئەمریكا لەسەر داوای ئێـ.ـران شوێنی گفتوگۆ و دانوستانەكانی بۆ عومان گواستەوە و رۆژی هەینی بەڕێوەدەچن.