ئەو کچە شەڕڤانەی سوکایەتی بە تەرمەکەی کرا پێش مردنی چی کردووە؟

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچە شەڕڤانەی حەلەب کە سوکایەتی بە تەرمەکەی کرا و لە باڵەخانەیەکەوە فڕێدرایە خوارەوە، پێش مردنی کارێکی کەموێنەی کردووە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایانکردووە، ناوی کچە شەڕڤانەکە (دەنیز)ـە و قەناس بەدەست بووە، دوای ئەوەی رووبەڕووی هێزێکی زۆری نزیک لە حکومەتی دیمەشق بووەتەوە، بە قەناسەکەی دەستی نزیکەی 20 چەکداری لێ کوشتوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای ئەوەی گوللە لە قەناسەکەیدا نامێنێت، چەکێکی جۆری (کڵاشینکۆڤ) بەکاردەهێنێت و بەو چەکەش چەند چەکدارێکی دیکە دەکوژێت تاوەکو ئەو کاتەی یەک گوللە لە چەکەکەیدا دەمێنێت و هێزەکان گەمارۆی دەدەن؛ لەکۆتاییدا بەو گوللەیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

بۆیە پاش ئەم رووداوانە، هێزەکانی نزیک لە حکومەتی دیمەشق، سوکایەتی بە تەرمی ئەو کچە شەڕڤانە دەکەن و لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە، فڕێیدەدەنە خوارەوە و ڤیدیۆی تۆماردەکەن؛ کە ڤیدیۆکە دەنگدانەوەیەکی ناڕەزایی گەورەی لە سۆشیال میدیای جیهانیی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکى کورد چۆنیەتیی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەربارەى گەڕەکە کوردییەکانى حەلەب رووندەکاتەوە

پاش تێپەڕبوونى کەمتر لە مانگێک بەسەر رێککەوتنەکەى نێوان فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سەرۆکى کاتیى سوریا، دوێنێ هەردوو…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشەنگە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد…
Total
0
Share