داهاتی نانەوتیی سلێمانی رەوانەی هەولێر کرا

بڕی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی پارێزگای سلێمانی رەوانەی شاری هەولێر کرا و رادەستی بانکی منارە کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، ئەم پرۆسەی گواستنەوەی داهاتە لە چوارچێوەی رێکخستنی دارایی و کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان دێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی کە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانن.

بەپێی رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، پێویستە مانگانە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتییان کۆبکەنەوە کە سەرجەمیان دەکاتە 120 ملیار دینار و رادەستی بەغدادی بکەن؛ بەم شێوەیە:

– بڕی 48 ملیار دینار لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دابیندەکرێت.

– بڕی 72 ملیار دیناری دیکەش لەلایەن پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکەوە دابیندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای زانیاری: تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا. ئەژی ئەمین، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/…
Total
0
Share