رۆژنامەنووسێک دەڵێت، ژنی کورد ئازادیی نیشتمان بە ئازادیی خۆی دەزانێت.
نیاز عەبدوڵا، رۆژنامەنووس و چالاکوان رایگەیاند، بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشەکانی کوردستان، ژنی کورد بەشێکی بنەڕەتیی بووە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکاری و فاشـ.ـیزم.
دەشڵێت، “ژنی کورد ئازادیی نیشتمان بە ئازادیی خۆی دەزانێت، کۆمەڵگە و نیشتمانێکی بێ ئازادییش بە داگیرکراو دەبینێت”.
نیاز عەبدوڵا، ئەوەش دەڵێت، داپیرەکانمان، دایکەکانمان، خوشکەکانمان، کچانی شۆڕشی کەزی و کچانی سەنگەر، هەموویان بەیەکەوە لە سەرتاسەری کوردستان، بوونەتەوە دایکی نیشتمان، خۆری ئازادی لە رۆژئاوا ئاوا نابێت، رۆژئاوا سەردەکەوێت.